وه‌رزش

هیگواین دەیەوێت پاداشتی یۆڤانتۆس بداتەوە

یانەی یۆڤانتۆس بە گواستنەوەی گۆنزالۆ هیگواین، توانی ئەو ئەرجەنتینییە بکاتە یەکێک لە گرانترین گرێبەستەکانی جیهان، لە کاردانەوەی ئەمەشدا ئەو یاریزانە دەیەوێت بە تواناکانی خۆی پاداشتی یۆڤانتۆس بداتەوە.

یۆڤانتۆسی پاڵەوانی ئیتاڵیا، بەم دواییانە بە بڕی ٩٠ ملیۆن یۆرۆ کە دەکاتە ٩٩ ملیۆن ٧٤٠ هەزار دۆلار،  گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی لە یانەی ناپۆلییەوە گواستنەوە بۆ ڕیزەکانی و ئەمەش هیگواین دەکاتە سێهەم گەورەترین گریبەست لە مێژووی تۆپی پێدا.

گریبەستەکەی هیگواینی تەمەن ٢٨ ساڵ و یۆڤانتۆس، لە دوای گرێبەستی گاریس بەیڵ و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ، سێهەم گەورەترین گرێبەستی جیهانە لە تۆپی پێدا.

لە کاردانەوەی ئەمەدا کە یۆڤانتۆس ئەو بڕە پارە زۆرەی بۆ گواستنەوەی  هیگواین خەرج کردووە، ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە ڕایگەیاند، دەیەوێت پاداشتی یۆڤانتۆس بداتەوە بە شێوەیەک کە لە وەرزی نوێدا متمانەی یانەکە و هاندەران بەدەستدەهێنێت و بە گۆڵکردن تواناکای خۆی نییشاندەدات کە شایەنی ئەو پارەیە بووە.

هاوکات یانەی یۆڤانتۆس متمانەی بە تواناکانی هیگواین هەیە، چونکە لە وەرزی ڕابردوودا ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە توانی ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت و لە خولی ئیتاڵیادا ٣٦ گۆڵی تۆمار کرد، ئەمەش بۆ یەک وەرز ژمارەیەکی نوی بوو.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە390