وه‌رزش

هامسیک مانەوەی لە ناپۆلی هەڵبژارد


مارک هامسیکی یاریزانی یانەی ناپۆلی، لە ماوەی ڕابردوودا ناوی پەیوەستبوو بە ڕۆیشتنەوە لەو یانەیە، بەڵام لە ئێستادا ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردۆتەوە، هامسیک مانەوەی هەڵبژاردووە.

ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، مارک هامسیکی سلۆڤاکی، دەیەوێت لە ناپۆلی بمێنێتەوەو هاوکات گرێبەستەکەشی نوێدەکاتەوە.

لاگازیتا بڵاویکردۆتەوە، هامسیک لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ناپۆلی گفتوگۆی کردووەو لەسەر چارەنوسی بڕیاریانداوە.

بە پێی ڕێکەوتنە نوییەکە بێت ، هامسیک ڕازیبووە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ٤ ساڵ لەگەڵ ناپۆلی درێژبکاتەوەو دەشییەوێت لە ناپۆلی واز لە یاریکردن بهێنێت.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە299