وه‌رزش

کۆنتی شێوازی یاریکردنی چێڵسی دەگۆڕیت


ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری نوێی یانەی چێڵسی، دەیەوێت لە وەرزی نوێدا بە شێوەیەکی یاریکردنی نوێ ڕکابەری یانە ئینگلیزییەکانی تر بکات.

لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی فۆر فۆر توی ئینگلتەرا، ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، ئێستا کە بۆتە ڕاهینەری یانەی چێڵسی پێویستی بە پلانێکی بەهێز هەیە بۆ وەرزی نوێ و دەیەوێت شێوەی یاریکردنی چێڵسی بگۆڕێت بۆ هێرشبردن.

کۆنتی ڕایگەیاند، دڵخۆشە بە یاریزانەکانی و کارەکانی بە باشی لە چێڵسیدا دەڕوات بەڕێوەو ئامادەکارییەکانیش بۆ دەستپێکردنی وەرزێکی نوی بەردەوامە.

سەبارەت بە گۆڕینی شێوەی یاریکردنی چێڵسی بۆ هێرشبردن، کۆنتی وتی: ئەوە تاکە ڕێگەیە کە بتوانن چێڵسی بگەیەننە نازناوی پریمەرلیگ و کارەکان ئەوە دەردەخات.

تیروپشکی یارییەکانی وەرزێکی نوێی پریمەرلیگ پێشتر ڕاکێشراو لە یاری یەکەم هەفتەشدا ، یانەی چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریج لە ڕۆژی ١٥ی ٨ دا ڕووبەڕوی وێست هام یونایتد دەبێتەوە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە365