وه‌رزش

هیگواین هۆکاری ڕۆیشتنی لە ناپۆلی ئاشکرادەکات

گۆنزالۆ هیگواینی ئەرجەنتینی پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتۆسەوە کردو بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ناسێنرا ، بەڵام لەلایەکی دیکەوە هاندەانی یانەی ناپۆلی بە ناپاک باسی دەکەن.

هیگواین  روبه‌رووی ره‌خنه‌یه‌کی توند بووه‌وه‌ کاتێک به‌رامبه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌کی زۆر روویکرده‌ یۆڤانتۆس و به‌ خۆفرۆش ناوبرا.
هیگواین دەڵێت : له‌گه‌ڵ دی  لۆرینیتیسی سه‌رۆکی ناپۆلی  هه‌رگیز په‌یوه‌ندیمان باش نه‌بووه‌ بیرو ڕاکانمان دوربوون لە یەکتر لە  شێوازی کارکردن،  به‌ڵام دڵخۆشم به‌ بڕیاره‌که‌م و په‌یوه‌ندیکردنم به‌ یۆڤانتۆسه‌وه‌. پێویسته‌ بۆیان بسه‌لمێنم که‌ شایسته‌ی ئه‌و نرخه‌م.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە473