کوردستان

به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ ته‌كنیكیه‌وه‌ بۆماوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ په‌خشی‌ KNN ڕاده‌گیرێت

له‌كاتژمێر 12ی‌ ئه‌مشه‌وه‌وه‌ په‌خشی‌ كه‌ناڵی‌ KNN بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ ڕاده‌گیرێت ‌

 كه‌ناڵی‌ KNN : ڕاگرتنی‌ په‌خشه‌كه‌مان بۆماوه‌یه‌كی‌ كاتیه‌وه‌ به‌ هۆی‌ كێشه‌ی‌ ته‌كنیكیه‌وه‌یه‌ 
كه‌ناڵی‌ KNN: به‌مزوانه‌ به‌وه‌رزێكی‌ نوێوه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌لاتان

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ كه‌ناڵی‌ KNN ه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ راگرتنی‌ په‌خشی‌ كه‌ناڵه‌كه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌یه‌كی‌ ته‌كنینكی‌ و بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كاتی‌. 

بینه‌رانی‌ به‌ڕێز سڵاوتان لێبێت 
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ نۆ ساڵه‌ كه‌ناڵی‌ KNN له‌خزمه‌تی‌ هاوڵاتیاندا كارو به‌رنامه‌كانی‌ خۆی‌ په‌خشكردووه‌ به‌درێژی‌ ئه‌و هه‌مو ساڵه‌ش به‌هاوكاری‌ كارمه‌ندانی‌ كه‌نه‌ڵه‌كه‌مان، KNN گوێی نه‌داوه‌ به‌هه‌مو ئه‌و هه‌وراز و نشێویانه‌ی‌ كه‌ هاتونه‌ته‌ ڕێگه‌ی‌ به‌رده‌وامیش بووه‌ له‌ده‌رخستنی‌ ئه‌و راستیانه‌ی‌ كه‌له‌لای‌ خه‌ڵك شاراوه‌ بوون وه‌ك بودجه‌ و رۆڵی‌ په‌رله‌مان ‌و هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵی‌ و به‌هه‌ده‌ردانانه‌ی‌ له‌ سه‌روه‌ت ‌و سامانی‌ ئه‌م ولاته‌دا ده‌كرا ئێستاش به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ ته‌كنیكیه‌وه‌ له‌ كاتژمێر 12 ئه‌مشه‌وه‌وه‌ په‌خشی‌ به‌رنامه‌كانمان بۆماوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ ڕاده‌گیرێت، به‌لێن ده‌ده‌ین له‌داهاتوو یه‌كی‌ نزیكدا به‌ وه‌رزێكی‌ نوێوه‌ ده‌ست پێده‌كه‌یه‌نه‌وه‌ سوپاس بۆ پشتیوانی‌‌و خه‌مخۆروی‌ دڵسۆزی‌ ئێوه‌ی‌ بینه‌رو هه‌مو ئه‌وانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا پشتیوان‌و هاوكاربوون له‌سه‌ر خستنی‌ ئه‌م كاره‌دا.


له‌گه‌ڵ ڕێزی‌ به‌ڕێوبه‌ر‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی‌ كه‌ناڵی‌ KNN  


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە7599