کوردستان

سوپای‌ توركیا ناوه‌ندی‌ شاری‌ عه‌فرین تۆپباران ده‌كات

سوپای‌ توركیا ناوه‌ندی‌ شاری‌ عه‌فرین تۆپباران ده‌كات, له‌ ئه‌نجامدا 12 كه‌س بریندار بوون.

میدیاكانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان بڵاویانكرده‌وه‌, نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی‌ توركیا گه‌ڕه‌كی‌ ئه‌شره‌فیه‌یان له‌ ناوه‌ندی‌ شای‌ عه‌فرین تۆپبارنكردووه‌، له‌ ئه‌نجامیشدا 12 هاوڵاتی‌ برینداربوون، دووان له‌ برینداره‌كان منداڵن و دووانی تریشیان ژنن. 

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌, یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل- یه‌په‌گه‌ بڵاویكرده‌وه‌, هێرشێكی‌ سوپای‌ توركیا بۆسه‌ر گوندی‌ حه‌مام له‌ ناحیه‌ی‌ جندرێسی‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین تێكشكێنراوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3263