کوردستان

یه‌په‌گه‌ ناوی به‌رخۆدانه‌كه‌ی عه‌فرینی گۆڕی بۆ ئاڤێستا خابور

یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه‌ ناوی به‌رخۆدانه‌كه‌ی عه‌فرینی گۆڕی بۆ ئاڤێستا خابور و ده‌ڵێت: به‌ شه‌هیدبوونی ئه‌و شه‌ڕڤانه‌ كچه‌، شه‌ڕ پێی ناوه‌ته‌ قۆناغێكی نوێوه‌.

 فه‌رماندارێتی گشتی یه‌په‌گه‌ له‌ عه‌فرین له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: به‌ بۆنه‌ی چالاكی خۆبه‌خشی شه‌هید ئاڤێستا خابوره‌وه‌، به‌رخۆدانی عه‌فرین له‌ به‌رگری سه‌رده‌مه‌وه‌ ده‌گۆڕێت بۆ ئاڤێستا خابور و درێژه به‌ خۆڕاگری خۆی ده‌دات.

یه‌په‌گه‌ ده‌ڵێت: به‌ شه‌هیدبوونی ئاڤێستا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سوپای توركیا پێی ناوه‌ته‌ قۆناغێكی نوێوه‌و سوپای توركیا له‌به‌رانبه‌ر به‌رخۆدانی شه‌ڕڤانان توانای پێشڕه‌وییان نه‌ماوه‌.

ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، عه‌فرین شارێكه‌ دار زه‌یتونه‌كانی به‌خوێنی ئاڤێستاكان ئاو دراون، ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی توركیا كه‌ به‌ناوی چڵه‌ زیتونه‌وه‌ بۆسه‌ر عه‌فرین ده‌ستیپێكردووه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە10542