کوردستان

ئیمانوئێل ماكرۆن: نابێت توركیا لێدان له‌ شه‌ڕڤانانی‌ كورد بكاته‌ پاساو بۆ داگیركردنی‌ سوریا

ئیمانوئێل ماكرۆن سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا هۆشداری‌ دایه‌ توركیا له‌باره‌ی‌ ئه‌گه‌ری‌ داگیركردنی‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین، ڕایگه‌یاند نابێت  ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ توركیا له‌ دژی‌ شه‌ڕڤانانی‌ كورد له‌ باكوری‌ سوریا ببێته‌ پاساو بۆ داگیركردنی‌ سوریا.

ماكرۆن له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی‌ لۆفیگارۆی‌ فه‌ره‌نسی‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ڕوون بۆوه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ توركیا بۆ پاراستنی‌ سنوره‌كانی‌ نیه‌ و ده‌بێـته‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ داگیركاری‌، ئه‌وا به‌لای‌ ئێمه‌و وه‌ك كێشه‌یه‌كی‌ ڕاسته‌قینه‌ ته‌ماشا ده‌كرێت.

له‌به‌شێكی‌ تری‌ قسه‌كانیدا سه‌رۆكی‌ فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاندوه‌، ده‌مانه‌وێـت ئه‌نكه‌ره‌ جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ به‌هه‌ماهه‌نگی‌ بێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2430