جیهان

ژماره‌ و جۆری ئه‌و چه‌كه‌ سه‌ربازییانه‌ی كه‌ ساڵی رابردوو رووسیا دروستی كردوون

وه‌زیری به‌رگری روسیا ئامارێك ده‌رباره‌ی ئه‌و چه‌ك و كه‌لوپه‌لانه‌ ئاشكرا ده‌كات كه‌ ساڵی رابردوو دروستیان كردووه‌.

سێرگی شویگۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌ ساڵی 2017 دا 3 هه‌زار و 500 نمونه‌ی چه‌ك و ئامێری ته‌كنیكی سه‌ربازییان دروستكردووه‌ هه‌روه‌ها 110 فرۆكه‌ و هێلیكۆپته‌ر و دوو كه‌شتی جه‌نگی و 9 سیستمی به‌رگری ئاسمانی و 116 موشه‌كی جۆری كالیبه‌ریان دروست كردووه‌.

روسیا به‌ یه‌كێك له‌و وڵاته‌ داده‌نرێت كه‌ خاوه‌نی‌ پیشه‌سازییه‌كی‌ پێشكه‌وتووی‌ سه‌ربازییه‌ و ساڵانه‌ به‌به‌های چه‌ندین ملیار دۆلار چه‌ك هه‌نارده‌ ده‌كات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4948