کوردستان

به‌رپرسێكی پارتی به‌ تۆمه‌تی كوشتنی خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر ده‌كرێت

به‌رپرسی پارتی له‌ ناحیه‌ی حاجیاوا به‌تۆمه‌تی كوشتنی خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر ده‌كرێت، به‌رپرسێكی حزبه‌كه‌ش ده‌ڵێت: پۆلیس به‌ فێڵ به‌رپرسه‌كه‌ی بانگكردووه‌ و ڕاده‌ستی هێزێكی ده‌مامكداری كردووه‌.

مامۆستا سه‌عد، به‌رپرسی ڕێكخستنی لقی 11ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌، پۆلیسی حاجیاوا به‌ فێل محه‌مه‌د سێوكانی، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی حاجیاوای پارتی بانگ كردووه‌ بۆ بنكه‌ی پۆلیس و له‌وێ ڕاده‌ستی هێزێكی ده‌مامكداری ڕه‌شیان كردووه‌ و بردویانه‌ بۆ به‌شی ته‌وقیفی گرتوخانه‌ی ڕانیه‌ و دۆسیه‌ی تاوانی كوشتنیان بۆ كردوته‌وه‌.

وتیشی: دوای خۆپیشاندانه‌كانی مانگی ڕابردوو، ئاسایشی ڕاپه‌ڕین، ده‌ستیكردوه‌ به‌كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگرانیان و به‌نیازی ده‌ستگیركردنی كادیره‌كانیانه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ڕاشیگه‌یاند: فه‌رمانی گرتن بۆ به‌رپرسی لقی 11 و سێ كارگێرێ لق و به‌رپرسی ناوچه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر و ڕاپه‌ڕینیش ده‌رچووه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3682