کوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای هاتوچۆ و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌كات.

دانیشتنه‌كه‌ پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد و تیایدا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌مواری یاسای هاتوچۆ و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ یاسا ده‌كرێت له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هاتوچۆ كه‌ تایبه‌تن به‌ مادده‌ سزاییه‌كان.

به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌مواری بڕگه‌ و ماده‌كان، هه‌ركه‌سێك ئۆتۆمبێل به‌بێ مۆڵه‌ت لێ بخوڕێت له‌ 250 هه‌زار دینار تاوه‌كو یه‌ك ملیۆن دینار غه‌رامه‌ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ خه‌یاڵی‌ ئۆتۆمبێل لێ بخوڕێت له‌ 500 هه‌زار دینار تاوه‌كو یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1669