کوردستان

به‌ ئاماده‌بوونی‌ عه‌بادی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی‌ دووه‌م بۆ بودجه‌ ده‌كات

به‌ ئاماده‌بوونی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی‌ دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2018ی‌ عێراق ده‌كات، فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانیش كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ئاماده‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بێت كه‌ تایبه‌تده‌كرێت به‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌.

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانیش رایانگه‌یاند بایكۆتی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌كه‌ن و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند چه‌ندینجار داوایانكردووه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان سه‌رۆكی‌ كوتله‌كان و سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌نجامبدرێت بۆ چاسه‌ره‌كردنی‌ كێشه‌كانی‌ بودجه‌ به‌ڵام سودی‌ نه‌بوو.

رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ كرد به‌ڵام فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان به‌هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ به‌شه‌ بودجه‌ی‌ هه‌رێم بۆ له‌سه‌دا 12 بایكۆتی‌ دانیشنه‌كه‌یان كرد.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2210