کوردستان

هه‌ڵه‌بجه‌: له‌ دژی‌ له‌شكركێشی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین خۆپیشاندان كرا

هه‌ڵه‌بجه‌: له‌ دژی‌ له‌شكركێشی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین خۆپیشاندان كرا

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دژی‌ له‌شكركێشی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین خۆپیشاندان كرا, داواش له‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كرا بێده‌نگی‌ بشكێنێت و بۆ پشتیوانی‌  ئه‌و كانتۆنه‌ی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان هه‌ڵوێستی‌ هه‌بێت

به‌ به‌شداری‌ هاوڵاتیان و چالاكانی‌ مه‌ده‌نی‌ و رۆژنامه‌نوسان و مامۆستایانی‌ ئایینی‌ و په‌رله‌مانتاران له‌ به‌رده‌م په‌یكه‌ری‌ مامۆستای‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ بۆ به‌رده‌م باخی‌ گشتی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ خۆپیشاندانێك رێكخرا. 

به‌شداربوانی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ رایانگه‌یاند: له‌ ساڵی‌ 2014 كاتێك چه‌كدارانی‌ داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر كانتۆنی‌ كۆبانی‌, په‌رله‌مانی‌ كوردستان بڕیاری‌ ناردنی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ بۆ پشتیوانی‌  ئه‌و كانتۆنه‌ ده‌ركرد, ده‌بێت له‌م كاته‌شه‌دا كه‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین روبه‌روی‌ له‌شكركێشی‌ توركیا بوه‌ته‌وه‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی‌ هه‌رێم بێده‌نگی‌ بشكێنن و هه‌ڵوێستیان هه‌بێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1893