کوردستان

ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق یاسای‌ پاراستنی‌ مامۆستایانی‌ په‌سه‌ندكرد

له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌یدا ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق یاسای‌ پاراستنی‌ مامۆستایانی‌ په‌سه‌ندكرد.
یاساكه‌ چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی‌ ماددی‌ و مه‌عنوی‌ بۆ مامۆستایان فه‌راهامكردووه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن:

یاسای‌ پاراستنی‌ مامۆستایان:
یه‌كه‌م: پاراستنی‌ یاسایی: هه‌ركه‌سێك ده‌ستدرێژی‌ بكاته‌ سه‌ر مامۆستایه‌ك به‌  زیندانیكردن له‌  سێ‌ مانگی‌ كه‌متر نه‌بێت و له‌ سێ‌ ساڵ زیاتر نه‌بێت سزاده‌درێت.
دووه‌م: پاراستی‌ ئابوری‌: مامۆستا ده‌رماڵه‌ی‌ باشكردنی‌ گوزه‌ران ده‌یگرێته‌وه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ 100 هه‌زار دیناری‌ عێراقییه‌.
سێیه‌م: پاراستی‌ مه‌عنوی‌: رێژه‌ی‌ 5%ی‌ پله‌ وه‌زیفییه‌كان بۆ دامه‌زراندنی‌ منداڵانی‌ مامۆستا ته‌رخانده‌كرێت به‌هۆی‌ ئه‌و رۆڵه‌ی‌ له‌ په‌روه‌رده‌ی‌ كردنی‌ نه‌وه‌كانی‌ نیشتماندا ده‌یگێڕن.
چواره‌م: پاراستی‌ ته‌ندروستی‌: یاسای‌ پاراستی‌ ته‌ندروستی‌ و چاره‌سه‌ری‌ بێبه‌رامبه‌ر مامۆستا ده‌گرێته‌وه‌ له‌ رێگه‌ی‌ به‌خشینی‌ كارتێكی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە6042