کوردستان

عه‌فرین: له‌ دژه‌ هێرشێكدا شه‌ڕڤانانی‌ یه‌په‌گه‌ 11 تانك و زرێپۆشی‌ توركیایان سوتاند

له‌ دژه‌ هێرشێكدا بۆسه‌ر هێزه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا له‌ سنوری‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین شه‌ڕڤانانی‌ یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل  11 تانك و زرێپۆشی‌ سوپای‌ توركیایان سوتاند.

رۆژنامه‌ی‌  ئه‌لدیاری‌ لوبانی‌ بڵاویكرده‌وه‌، شه‌ڕڤانانی‌ یه‌په‌گه‌ به‌ موشه‌كی‌ تاو كه‌ دروستكراوی‌ ئه‌مریكایه‌ و تایبه‌ته‌ به‌تێكشكاندنی‌ تانك ئه‌و دژه‌ هێرشه‌یان ئه‌نجامداوه‌.

به‌پێی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌، جگه‌ له‌سوتاندنی‌ ئه‌و ژماره‌ تانك و زرێپۆشه‌، ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و  ئه‌فسه‌ری‌ توركیا له‌و هێرشه‌دا كوژراون، هه‌ره‌وه‌ها  له‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و هێرشه‌ سوپای‌ توركیا توشی‌ شڵه‌ژان بوون و له‌ناوچه‌كه‌ پاشه‌كه‌شیان كردوه‌.

رۆژنامه‌ی‌ ئه‌لدیار ڕونیكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و هێرشه‌ گۆڕانكاریه‌كی‌ جۆریه‌ له‌ شێوازی‌ به‌رگیركردنی‌ شه‌ڕڤانان له‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین.

ڕۆژنامه‌كه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكردوه‌، هێزه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا توانای‌ شه‌ڕكردنیان نه‌ماوه‌ بۆیه‌ توركیا  ناچاره‌ په‌نابه‌رێت بۆ هێنانی‌ هێزی‌ سه‌ربازی‌ نوێ‌ بۆ ناوچه‌كه‌ و هێزه‌ تێكشكاوه‌كه‌ی‌ ئێستای‌ له‌ عه‌فرین پاشه‌كشه‌ پێبكات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە8142