جیهان

وتاره‌كه‌ی‌ تره‌مپ كاردانه‌وه‌ی‌ جۆراوجۆری‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌

دیموكراته‌كان كاردانه‌وه‌ی‌ جیاجیایان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر وتاره‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌باره‌ی‌ باری‌ یه‌كگرتنه‌وه‌.

لۆید دۆگێت نوێنه‌ری‌ ویلایه‌تی‌ ته‌كسایی‌ دیموكراته‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێت: جیاوازییه‌كی‌ زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان وتاره‌كانی‌ ‌و تویته‌كانیدا. 

تیم ریان نوێنه‌ری‌ ویلایه‌تی‌ ئۆهایۆش تره‌مپ به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ له‌كاتی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردندا قسه‌یه‌ك ده‌كات ‌و له‌ ده‌سه‌ڵاتیش شتێكی‌ تر ده‌كات.

 بۆنی‌ واتسۆن كۆلیمان نوێنه‌ری‌ ویلایه‌تی‌ نیوجه‌رزیش ده‌ڵێت: سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا بوه‌ته‌ فاكته‌ری‌ دابه‌شبون له‌ جیاتی‌ یه‌كێتی‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2450