جیهان

دۆناڵد تره‌مپ: ئه‌مریكا پیشتوانی‌ تیكۆشانی‌ گه‌لی‌ ئێران ده‌كات

له‌ وتاره‌كه‌ێكدا دۆناڵد تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێرانی‌ به‌ دیكتاتۆری‌ گه‌نده‌ڵ وه‌سفكرد.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ ئه‌مریكا پشتیوانی‌ تێكۆشانی‌ گه‌لی‌ ئێران ده‌كات له‌ پێناوی‌ ئازادیدا، داواشی‌ له‌ كۆنگرێس كرد چاره‌سه‌ری‌ كه‌موكوِرییه‌كانی‌ ڕێككه‌وتنامه‌ی‌ ئه‌تۆمی‌ نێوان ئێران و وڵاتانی‌ پێنج كۆ یه‌ك بكات.

دۆناڵد ترمپی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان به‌هێز ده‌كه‌ین، به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانیشمان راشكاو ده‌بین، كاتێك گه‌لی‌ ئێران ڕاده‌په‌رێت له‌ دژی‌ تاوانه‌كانی‌ دیكتاتۆره‌ گه‌نده‌ڵه‌كان، ئه‌مریكا بێ‌ ده‌نگ نه‌بوو، ئه‌مریكا پشتیوانی‌ گه‌لی‌ ئێران ده‌كات له‌ تێكۆشانی‌ ئازایه‌نه‌ی‌ له‌پێناوی‌ ئازادیدا.

وتیشی‌: داوا له‌ كۆنگرێس ده‌كه‌م چاره‌سه‌ری‌ كه‌موكوڕییه‌كانی‌ رێككه‌وتننامه‌ی‌ مه‌ترسیداری‌  ئه‌تۆمی‌ له‌گه‌ڵ ئێران بكات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1832