کوردستان

پشتیوانی‌ بۆ عه‌فرین تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داده‌پۆشێت

فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌كانی‌ توركیا به‌ شێوه‌یه‌كی‌ به‌ربڵاو بۆردومانی‌ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ ده‌كه‌ن، تا ئێستاش به‌ده‌یان هاوڵاتی‌ شه‌هیدبوون و سه‌دانی‌ دیكه‌ش برینداربوون.

وه‌ك گه‌یاندنی‌ ده‌نگی‌ خه‌ڵكی‌ عه‌فرین به‌ جیهاندا، له‌ ئێستادا له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ هاشتاگی‌ (#StopAfrinGenocide) كه‌ به‌واتای‌ كۆمه‌ڵكوژی‌ خه‌ڵكی‌ عه‌فرین بوه‌ستێن به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

به‌شدارانی‌ ئه‌م هاشتاگه‌ ده‌یانه‌وێت ده‌نگی‌ خه‌ڵكی‌ عه‌فرین به‌ جیهان و رێكخراوه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ بگه‌یه‌نن، تا هێرشه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا و سوپای‌ ئازادی‌ سوریا بۆسه‌ر خه‌ڵكی‌ مه‌ده‌نی‌ بوه‌ستێنرێت.

ئه‌م هاشتاگه‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر وفه‌یسبووك به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌گه‌ڵ وێنه‌ی‌ قوربانیه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی‌ عه‌فرین به‌كارده‌هێنرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە5257