کوردستان

هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات له‌ نۆ میحوه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ توركیا و چه‌كدارانی‌ شه‌ڕ روویداوه‌

هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات سه‌جه‌م هێرشه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌ توندڕه‌وه‌كانیان به‌رپه‌رچداوه‌ته‌وه‌ و چوار ئۆتۆمبێلی‌ سه‌ربازی‌ توركیا و چه‌كدارانیان تێكشكاندوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا, له‌ باره‌ی‌ دۆخی‌ عه‌فرینه‌وه‌ هه‌سه‌ده‌ رایگه‌یاندوه‌, به‌ درێژای‌ رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات له‌ میحوه‌ری‌ ماباتا و راجۆ و شادیا و مه‌یدانكێ و بولبول و شه‌را و شێراوا و جندرێس و كانتۆنی‌ شه‌هبا شه‌ڕ رویداوه‌ و له‌ سه‌رجه‌م به‌ره‌كانه‌وه‌ شه‌ڕڤانان به‌رپه‌رچیانداونه‌ته‌وه‌ و پێنج ئۆتۆمبێلی‌ سه‌ربازی‌  تێكشكێنراون.

هه‌سه‌ده‌ راشیگه‌یاندووه‌, جگه‌ له‌ میحوه‌ره‌كانی‌ عه‌فرین شه‌ڕڤانان له‌ به‌ری‌ كانتۆنی‌ شه‌هباش هێرشێكی‌ چه‌كدارانی‌ سه‌ر به‌ توركیایان تێكشكاندوه‌.

په‌یامنێری‌ KNN له‌ عه‌فرین رایگه‌یاند, ناحیه‌ی‌ راجۆی‌ رۆژئاوای‌ عه‌فرین بوه‌ته‌ ئامانجی‌ یه‌كه‌می‌ بۆردومانه‌كانی‌ توركیا, به‌هۆی‌ بۆردومانه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌شه‌وه‌ تا ئێستا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هاوڵاتیی‌ مه‌ده‌نی‌ شه‌هید و برینداربوون كه‌ زۆربه‌یان منداڵ و ژنن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە5306