کوردستان

كوشتنی‌ دوو كه‌س

له‌ چه‌مچه‌ماڵ ژنێك به‌ كوژراوی گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌, له‌ سۆرانیش له‌ روداوێكی‌ نادیاردا كه‌سێك كوژرا.

 ئه‌یوب حه‌مه‌ غه‌ریب، جێگری به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ KNNی‌ ڕاگه‌یاند: شه‌وی‌ رابردوو نزیك  كاتژمێر 8:00 ژنێك كه‌ دانیشتوی‌  ناحیه‌ی قادركه‌ره‌می سه‌ربه‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵه‌, به‌ كوژراوی گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و .

وتیشی‌: ئه‌و ژنه‌ ته‌مه‌نی‌ 36 ساڵ بوه‌ و  به‌وته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی خۆی كوشتوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ روداوێكی‌ نادیاردا له‌ نزیك خاڵێكی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتن له‌ سۆران گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن 17 ساڵ گولله‌ به‌ر سه‌ریكه‌وت و  به‌وهۆیه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ستدا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3984