کوردستان

ئاڵدار خه‌لیل: بۆ به‌رگریكردن له‌ عه‌فرین پشتمان به‌ ئه‌مه‌ریكا و روسیا نه‌به‌ستوه‌

هاوسه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ڤگه‌ری‌ كۆمه‌ڵگای‌ دیموكرات  ته‌ڤده‌م رایده‌گه‌یه‌نێت: بۆ به‌رگریكردن له‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین ته‌نها  پشت به‌ هێزی‌ خۆیان ده‌به‌ستن و هه‌ر به‌و هێزه‌ش سه‌رده‌كه‌ون.

ئاڵدار خه‌لیل, هاوسه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ڤده‌م له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی‌ په‌یه‌ده‌ رایگه‌یاندوه‌, بۆ به‌رگریكردن له‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین پشتیان به‌ هیچ هێزێكی‌ ده‌ره‌كی‌ نه‌به‌ستوه‌ جا ئه‌و هێزه‌ ئه‌مه‌ریكا یان روسیا بێت و ته‌نها هێزێك كه‌ پشتیان پێبه‌ستوه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ كانتۆنه‌كه‌یان هێزی‌ خۆیانه‌. 

راشیگه‌یاندوه‌, توركیا به‌ فڕۆكه‌ و تانك و تۆپی‌ دوورهاوێژ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ بۆردومان ده‌كات و یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانی‌ له‌شكركێشیه‌كه‌ی‌ گۆڕینی‌ دیمۆگرافیای‌ عه‌فرینه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌, داعش له‌ ره‌قه‌ و دێرزور له‌ناوبرا ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت به‌ ناوێكی‌ تر له‌ عه‌فرین زیندویان بكاته‌وه‌ به‌ڵام وه‌ك چۆن له‌ باكوری‌ سوریا سه‌ركه‌وتن له‌ عه‌فرینیش سه‌رده‌كه‌ون.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1831