جیهان

چین: تێریزای‌ مه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا گه‌یشته‌ شاری‌ وهان

به‌سه‌ردانێكی‌ سێ‌ رۆژه‌، تێریزا مه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا گه‌یشته‌ چین ‌و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ‌ لێپرسراوانی‌ باڵای‌ ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌.

مه‌ی‌ له‌ هه‌وڵی‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ هاوبه‌شێكی‌ گه‌وره‌ی‌ بازرگانییه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی‌ دوای‌ ده‌رچونی‌ له‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا.

له‌ میانی‌ گه‌شته‌كه‌یدا، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا سه‌ردانی‌ هه‌ر سێ‌ شاری‌ وهان ‌و شه‌نگهای‌ ‌و به‌یجینی‌ پایته‌خت ده‌كات ‌و له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆك چی‌ ژینگ پینگ ‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ چیندا كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ شاری‌ وهان، مه‌ی‌ له‌گه‌ڵ‌ ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی‌ زانكۆ كۆده‌بێته‌وه‌ ‌و گه‌شتێك ده‌كات بۆ سه‌ر روباری‌ یانگتز به‌رله‌وه‌ی‌ ئه‌و شاره‌ به‌جێبهێڵێت ‌و بچێته‌ به‌یجین به‌مه‌به‌ستی‌ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ‌ لی‌ كاگیانگی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ چین.

50 سه‌رمایه‌داری‌ به‌ریتانی‌ یاوه‌ری‌ مه‌ی‌ ده‌كه‌ن له‌ گه‌شته‌كه‌یدا، له‌وانه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كارگه‌كانی‌ دروستكردنی‌ ئۆتۆمبیل ‌و ده‌رمان.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1839