جیهان

له‌نده‌ن: لۆرداتی‌ به‌ریتانیا گفتوگۆكانی‌ له‌باره‌ی‌ یاسای‌ پاشه‌كشه‌ له‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا ده‌ستپێكرد

ئه‌نجومه‌نی‌ لۆرداتی‌ به‌ریتانیا گفتوگۆكانی‌ له‌باره‌ی‌ یاسای‌ پاشه‌كشه‌ی‌ له‌نده‌ن له‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا ده‌ستپێكرد.

بارۆنیز ئێڤانز سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ لۆردات به‌ په‌رله‌مانتارانی‌ به‌ریتانیای‌ راگه‌یاند: یاساكه‌ بۆ دڵنیابوونه‌وه‌یه‌ له‌هێنانه‌كایه‌ی‌ ره‌وشێكی‌ گونجاو له‌ رۆژی‌ جیابوونه‌وه‌.

گفتوگۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ لۆردات له‌باره‌ی‌ كشانه‌وه‌ له‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا هاوكاته‌ له‌ پێشبینییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ به‌ریتانیا له‌باره‌ی‌ خراپبونی‌ ره‌وشی‌ ئابوری‌ به‌هۆی‌ به‌جێهێشتنی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا.

بارۆنێز ئیڤانز-سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ لۆرداتی‌ به‌ریتانیا، وتی؛ ساڵێكی‌ ته‌واو له‌مه‌وبه‌ر دوه‌م دیبه‌یتم سه‌باره‌ت به‌خوێندنه‌وه‌ی‌ یاسای‌ پاشه‌كشه‌ له‌یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا كرده‌وه‌. ئه‌و یاسایه‌ بوه‌ ده‌ستپێكه‌ری‌ پرۆسه‌ی‌ به‌جێهێشتنی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا. ئه‌م یاسایه‌ دڵنیامان ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی‌ ره‌وشێكی‌ یاسایی‌ گونجاومان ده‌بێت  ئه‌و رۆژه‌ی‌ ده‌كشێینه‌وه‌. ئه‌م یاسایه‌ تایبه‌ته‌ به‌ فه‌راهه‌مكردنی‌ دڵنیایی‌‌و به‌رده‌وامبونی‌ خه‌ڵك له‌كاره‌ بازرگانییه‌كانیان. هه‌روه‌ك بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكه‌ له‌و مافانه‌ی‌ ئێستا هه‌یانه‌و  پاراستنی‌ یاسایی‌ ده‌سته‌به‌ركراوه‌. ئه‌م یاسایه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی‌ یه‌كجارگرنگه‌ بۆ چونه‌ده‌ره‌وه‌یه‌كی‌ له‌سه‌رخۆو ئاسایی‌ له‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا. لۆرده‌كانم، ئه‌م یاسایه‌ بۆ تێهه‌ڵچونه‌وه‌ نییه‌ له‌مشتومڕه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ ریفراندۆم،  تایبه‌تیش نییه‌ به‌ئاینده‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا‌و ئامرازێك نییه‌ بۆ گۆڕانكاریی‌ له‌سیاسه‌ت. ته‌نیا به‌شێكه‌ له‌پرۆگرامێكی‌ یاسایی‌ كه‌ پێویسته‌ بۆ رێزگرتن له‌ئه‌نجامی‌ ریفراندۆم.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1244