کوردستان

سه‌عید كاكه‌یی: ده‌توانین 24 كاتژمێر دوای‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نین

سه‌عید كاكه‌یی: بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران پێویستمان به‌ 296 ملیار دیناره‌‌

ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن پێویستیان به‌ 296 ملیار دیناره‌. 

سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامیی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق به‌ KNN راگه‌یاند بۆ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن كه‌ بڕیاره‌ 12ی‌ ئایاری‌ داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت كۆمسیۆن پێویستی‌ به‌ 296 ملیار دیناره‌ و تا ئێستا حكومه‌ت هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ بۆ كۆمسیۆن دابیننه‌كردووه‌.

وتیشی‌ جیاكردنه‌وه‌ و ئه‌ژماركردنی‌ ده‌نگه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ شێوه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كۆمسیۆن ده‌توانێت 24 كاتژمێر دوای‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌شی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌و قه‌ڵه‌مه‌ی‌ كۆمسیۆن بۆ ده‌نگدان هێناوێتی‌, به‌ گه‌رمكردن ده‌سڕێته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2952