کوردستان

وته‌بێژی هه‌ده‌په‌: له‌گه‌ڵ فرتوفێڵی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی‌ توركیا ده‌ژین كه‌ خوازیاری شه‌ڕن

پارتی دیموكراتی گه‌لان _ هه‌ده‌په‌ له‌سه‌ر عه‌فرین ڕه‌خنه‌ی توند له‌ حكومه‌تی توركیا ده‌گرێت و ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ فرتوفێڵی ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌دا ده‌ژین كه‌ خوازیاری شه‌ڕن.

ئایهان بیلگه‌ن له‌ وتارێكدا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مانی توركیا وتی: ماوه‌یه‌كه‌ ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێت ئێمه‌ چی بڵێین باوه‌ڕ به‌وه‌ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕاگه‌یه‌نراو دژ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون ئیمزا ده‌كه‌ن ده‌كرێنه‌ ئامانج و له‌ سیاسه‌تیشدا هه‌ڵمه‌تی له‌كه‌داركردنیان له‌ دژ رێكده‌خرێت.

باسی له‌وه‌شكرد: خواست هه‌یه‌ توركیا له‌رێگه‌ی بارودۆخی جه‌نگه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببرێت، ئه‌وه‌ش هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ و ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و دیكاتۆریه‌ت ده‌بات.

بیلگه‌ن ده‌شڵێت، ئه‌ركی سوپا شه‌ڕكردنه‌، به‌ڵام ئه‌ركی سیاسییه‌كان دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی ئاشتیانه‌یه‌ نه‌ك وه‌ك ئێستا له‌ سه‌ربازه‌كان زیاتر خوازیاری شه‌ڕبن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2279