کوردستان

عه‌فرین: رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ ئێكسپرێس باس له‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ ناپاڵم ده‌كات له‌لایه‌ن توركیاوه‌

رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ ئێكسپرێس: به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ ناپاڵم له‌دژی‌ مه‌ده‌نی‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ ‌

رۆژنامه‌ی‌ ده‌یلی‌ ئێكسپرێسی‌ به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه‌، توركیا یاسای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ پێشێل ده‌كات ‌و چه‌كی‌ ناپاڵمی‌ قه‌ده‌غه‌كراو له‌دژی‌ دانیشتوانی‌ مه‌ده‌نی‌ كانتۆنی‌ عه‌فرین به‌كارده‌هێنێت.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ زاری‌ ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سوریای‌ دیموكرات بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، سوپای‌ توركیا چه‌كی‌ قه‌ده‌غه‌كراوی‌ ناپاڵم له‌دژی‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌عه‌فرین به‌كارده‌هێنێت.

رۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌تی‌ به‌گوێره‌ی‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ ناپاڵم له‌دژی‌ دانیشتوانی‌ مه‌ده‌نی‌ قه‌ده‌غه‌یه‌.

ده‌یلی‌ ئێكسپرێس ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ ناپاڵم له‌شه‌ڕی‌ ڤێتنام فاكته‌رێكی‌ سه‌ره‌كییه‌ له‌و كێشه‌ ته‌ندروستی‌ ‌و ژینگه‌ییانه‌ی‌ به‌رده‌وام خه‌ڵكی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌ده‌ستیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2805