کوردستان

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: له‌ هه‌ر وڵاتێكی‌ تر بوایه‌ بارزانی‌ نه‌یده‌توانی‌ وا به‌ئاسانی‌ ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ریفراندۆم به‌ بڕیاری‌ تاكه‌ كه‌سێك ئه‌نجامدرا‌

ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ده‌ڵێ: مه‌سعود بارزانی‌ له‌ هه‌ر وڵاتێكی‌ تر بوایه‌ رێگایان پێنه‌ده‌دا هه‌روا به‌ ئاسانی‌  ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ رایگه‌یاند، بڕیاری‌ سازدانی‌ ریفراندۆم بڕیاری‌ یه‌ك كه‌س بووه‌، مه‌سعود بارزانی‌ رابه‌رایه‌تی‌ ریفراندۆمی‌ كرد، بۆیه‌ ده‌بێت به‌رگه‌ی‌ به‌رپرسیارێتی‌ مێژویی بگرێت. 

له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی‌ ئاوێنه‌، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێ: ساڵی‌ 2014 كاتێك پێشمه‌رگه‌ چوه‌ ناو ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، لێدوانی‌ ئاگرینی‌ بارزانی‌ هه‌بوو كه‌ ده‌ڵێ ئێمه‌ له‌مه‌ودوا باسی‌ ماده‌ی‌ 140 ناكه‌ین و كۆتاییهاتوه‌ و جێبه‌جێمان كردوه‌، به‌ڵام ئێستا دیسان ده‌بێت شاندنی‌ هه‌رێم بچێته‌وه‌ بۆ به‌غداو باسی‌ مادده‌ی‌ 140 بكات.

ئه‌سه‌سه‌در ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، كه‌سێكی‌ وه‌كو بارزانی‌ ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ بكات له‌ هه‌ر وڵاتێكی‌ تر بوایه‌ هه‌ڵوێستی‌ تریان ده‌نواند نه‌ك وا به‌ ئاسانی‌ ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە8996