کوردستان

هه‌رێم: فراكسیۆنی‌ گۆڕان كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ بایكۆت كرد

په‌رله‌مانی‌ كوردستان بریاریدا 111 نه‌مام بۆ پشتیوانی‌ له‌ عه‌فرین له‌ باخچه‌ی‌ په‌رله‌مان بنێژێت‌

دوای‌ 11 رۆژ له‌ له‌شكركێشی‌ سوپای‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ پاڵ خوێدنه‌وه‌ و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرۆژه‌ یاسایه‌ك باسی دۆخی‌ عه‌فرینی‌ كردو داوایه‌كی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕانی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ دانیشتنێكی‌ تایبه‌ت به‌ عه‌فرین ره‌تكرده‌وه‌.

هه‌رله‌و دانیشتنه‌دا په‌رله‌مان بریاریدا 111 نه‌مان له‌ باخچه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بنێژێت و ئیدانه‌ی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی كردو هیوای‌ خواست جارێكی‌ تر توركیا كاری‌ له‌و شێوه‌ دوباره‌ نه‌كاته‌وه‌. 


شوێن په‌رله‌مانی‌ كوردستان دانیشتن ژماره‌ پێنج،  خول درێژكراوه‌، ساڵ ساڵی‌ پێنجه‌م - ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان وابه‌رنامه‌ی‌ كاری‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ دانابو ده‌یوست له‌پاڵ گفتوگۆكانی‌، یاسای‌ رێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ ‌و پڕۆژه‌ یاسای‌ هه‌مواری‌ یاسای‌ هاتوچۆ هه‌رسه‌رۆكی‌ فراكسیۆن نێك له‌ په‌راوێزێكی‌ دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ستێت له‌حزوری‌ ئه‌م دوزاته‌دا هه‌رچییه‌كیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر له‌شكركێشی‌ سوپای‌ توركیا له‌په‌یامێكی‌ كورتدا پێشكه‌شی بكه‌ن.

به‌ڵام فراكسیۆنی‌ گۆڕان وه‌ك مافێكی‌ خۆی‌ داوا له‌ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ده‌كات كه‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌وایان بدرێته‌وه‌بۆچی‌ دانیشتنێكی‌ نائاسایی تایبه‌ت به‌دۆخی‌ عه‌فرین نه‌كرا.

ئه‌مانه‌ قسه‌ی‌ برزۆ مه‌جید سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان بو كه‌دور له‌هه‌رموزاده‌یه‌كی‌ سیاسی داوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كرد، ناكرێت عه‌فرین به‌ئاسایی‌و به‌ ئاسانی‌ تێپه‌رێت به‌ڵام، هه‌روه‌ك چۆن، دوای‌ په‌كخستنی‌ و پاش كاراكردنه‌وه‌ی‌ له‌دوای‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ ته‌مه‌نی‌ به‌نایاسایی خواسست‌و ویستی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌په‌رله‌مانێكی‌ ده‌سته‌مۆی‌ حزبی هه‌بێت كه‌ی‌ ‌و چۆن ویستیان ده‌ستایان بۆبڵند بكرێت به‌ڵام فراكسیۆنی‌ گۆڕان تاكه‌ فراكسیۆنبوو له‌به‌رامبه‌ر دۆخی‌ عه‌فرین ئه‌مه‌ی‌ پێ قوبڵ نه‌بوو ده‌یسان به‌موزایه‌ده‌ی‌ ده‌نگی‌ زۆرینه‌وه‌ كه‌مینه‌ نه‌یانهێشت دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ت بكرێت به‌عه‌فرین.

به‌رێز جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان به‌رێز بێگه‌رد تاڵه‌بانی‌ سكرتێری‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌وكاته‌ی‌ ئێوه‌ به‌ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان ده‌ڵێن بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ناوهۆڵی‌ په‌رله‌مان یه‌كه‌م ئێوه‌ به‌پێی ماده‌ی‌ 59 له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ په‌رله‌مان مافی‌ كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانتارانتان نیه‌ چونكه‌ ئه‌وان ویژدانیان له‌ئاستی‌ دایكه‌ جه‌رگ سوتاوه‌كانداو ماڵه‌ڕوخاوه‌كاندا‌و منداڵه‌ شه‌هیده‌كانی‌ عه‌فریندا قبوڵی‌ ئه‌ویه‌ن نه‌كرد  له‌باشور بێده‌نگبن 

به‌ڕێز سكرتێری‌ په‌رله‌مان ئه‌وكاته‌ی‌ تۆ داوای‌ داخستنی‌ ده‌رگای‌ هۆڵی‌ په‌رله‌مان ده‌كه‌یت به‌ڕوی‌ ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕاندا بیرت چووه‌ كه‌ كاری‌ سكرتێری‌ په‌رله‌مان جه‌گه‌ له‌ سه‌رژمێری‌ كردنی‌ ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مان‌و خوێندنه‌وه‌ی‌ ناوی‌ هاتوو نه‌هاتوو، ڕێگه‌ی‌ ئه‌وه‌تان پێنه‌دراوه‌ له‌شوێنی‌ خۆیه‌وه‌ فه‌رمان به‌كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مان بكات به‌ڵام ره‌نگه‌ ئه‌زمونی‌ كه‌می‌ به‌رێز سكرتێری‌ په‌رله‌مان له‌كاره‌كه‌یدا وایكردبێت خۆی‌ باش ئه‌زانێت چۆن‌و به‌چی شێوه‌یه‌ك ئه‌و پۆسته‌بۆخۆی‌ وحزبه‌كه‌ی‌ ماوته‌وه‌.

ئێوه‌ كه‌ئێستا ده‌ستان به‌سه‌ر ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌ماندا گرووه‌ ده‌تانه‌وێت به‌ئاوازی‌ حزبه‌كتاندا كاروكارنامه‌كانی‌ دانیشتنه‌كانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان چۆنتان بوێت ئاوا تێپه‌رێت چونكه‌ زاتی‌ ئه‌وه‌ناكان وه‌ك ئه‌وكاته‌ی‌ په‌رله‌مان له‌لای‌ گۆران بوو بتواننن دانیشتنێك تایبه‌ت بكه‌ن به‌رۆژ ئاوای‌ كوردستان ئێوه‌یه‌ك كه‌ خۆتان خاوه‌نی‌ بریاری‌  داخستنی‌ ده‌رگای‌ سنوره‌كان بن به‌ڕو رۆژئاوادا كه‌ی‌ وكێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌تان لێده‌كات، ئیراده‌ی‌ په‌رله‌مانه‌كه‌ وانیشان بده‌ن كه‌ نه‌ك هه‌ر ئیدانه‌ كردن حكومه‌ت ناچار بكات ، هاوكاری‌ رۆژئاوابێت ئه‌گه‌ر زاتی‌ ناردنی‌ هێزیشتیان نه‌كرد پشتوانی‌ مرۆی‌ وهاوكاریتان به‌ناردنی‌ ده‌رمان‌و خۆراك بكردایه‌.

ئێستاو دوای‌ 11 رۆژ له‌ له‌شكركێشی‌ سوپای‌ توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین بریاره‌كه‌ی‌ ئێوه‌ ته‌نها ئه‌وه‌بوو بۆخه‌ڵكی‌ عه‌فرین كه‌ 111 نه‌مانی‌ زه‌یتون له‌ باخچه‌ی‌ په‌رله‌من بچێنن وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ لێقه‌وماوی‌ عه‌فرین ئه‌وخێزانانه‌ی‌ له‌ژێر دراوپه‌ردوتی‌ تانگ‌و تۆپی‌ توركیادا ده‌رده‌هێندرێت په‌كیان له‌سه‌ر ناشتنی‌ ئه‌و 111 نه‌مامه‌ی‌ ئێوه‌ كه‌وتبێت ئه‌ی‌ بۆنا رۆن به‌كرداری‌ ده‌رگای‌ ده‌روه‌زاره‌ سنوریه‌كان ه‌به‌ روی‌ رۆژ ئاوادابكه‌نه‌وه‌ نه‌ك به‌دروشمی‌ بریقه‌دار.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2180