کوردستان

به‌غدا: لیژنه‌ی‌ ده‌روازه‌كان ڕاپۆرتی‌ خۆیان له‌سه‌ر مه‌رزی‌ كێلێ و سه‌یران به‌ن به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پاسپۆرتی‌ سلێمانی: نوێنه‌ری‌ هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی‌ بینیمانن بۆچونیان باشه‌ ‌

ئه‌و لیژنه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عیراق كه‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو سه‌ردانی‌ هه‌ردوو مه‌رزی‌ كێلێ و سه‌یران به‌نی‌ كرد به‌مه‌به‌ستی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردن, ڕاپۆرتی‌ خۆی‌ بۆ به‌غداد به‌رزده‌كاته‌وه‌. 

عه‌مید سالار عه‌بدوڵا سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ی‌ هه‌رێم كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ به‌غدایه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت, نوێنه‌ری‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌یان بینیوه‌ كه‌ پێشتر سه‌ردانی‌ هه‌رێمیان كردووه‌، هه‌موویان ڕایان باش بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پێویسته‌ ئه‌و ده‌روازانه‌ به‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بكرێن. 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1866