کوردستان

ئەندامێكی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی كەجەكە: هەپەگە هێرشەكانی لە باكور و توركیا زیاد دەكات

ئەندامێكی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی كەجەكە، ڕایدەگەیەنێت، لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا، بۆ سەر كانتۆنی عەفرین هەپەگە هێرشەكانی لە باكور و توركیا زیاد دەكات.

سەرحەد ڤارتۆ، ئەندامی پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی ڕۆژنیوز، ڕاگەیاندووە، پلان و پرۆژەكانی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان تێكچوە و سەرنەكەوتووە، بۆیە ئێستا لە هەوڵی دروستكردنی ڕێكەوتنی نوێیە لە دژی كورد. 

وتیشی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەركەوتنی خۆی لە دژایەتی كردنی كورددا دەبینێتەوە و پێیوایە ئەگەر بەسەر كورددا سەرنەكەوێت خۆی لەناو دەچێت.  

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی توركیا دەیكاتە سەر عەفرین، هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) چالاكییەكانی لەناو توركیا و باكوری كوردستان زیاد دەكات، هەرچەندە ئێستا بەهۆی وەرزی زستانەوە چالاكییان كەمە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2707