کوردستان

باكوری‌ كوردستان: له‌ روداوێكی‌ هاتوچۆدا له‌ پارێزگای‌ وان هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه‌ له‌ شارۆچكه‌ی گورپناری سه‌ر به‌ پارێزگای وان، هه‌شت مردن و دووكه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ رێگای‌ سه‌ره‌كی‌ نێوان شاری‌ وان و جوله‌مێرگ و له‌ نزیك شارۆچكه‌ی‌ گورپنار پاسێك و بارهه‌ڵگرێك خۆیان به‌ یه‌كدا كێشاوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دووانی‌ تریش برینداربوون.

ئاژانسه‌كه‌ راشیگه‌یاند تیمه‌كانی‌ فریاگوزاری‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و ده‌ستبه‌جێ  برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی وان  گواستوه‌ته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1391