جیهان

سعودیه‌: ئه‌و به‌رپرس و شازادانه‌ی‌ به‌ تۆمه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ده‌ستیگركرابوون ئازادكران

هه‌موو ئه‌و به‌رپرس و شازادانه‌ی‌ سعودیه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا به‌ تۆمه‌تی‌ گه‌نده‌ڵی‌ ده‌ستگیركرابوون ئازادكران.

به‌رپرسێكی‌ سعودیه‌ به‌ ئاژانسی‌ رۆیته‌رزی‌ راگه‌یاند هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌  مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ رابردوو له‌ هه‌ڵمه‌تی‌ نه‌هێشتنی‌ گه‌نده‌ڵیدا ده‌ستگیركرابوون و له‌ هۆتێل ریتز كارلتۆنی‌ ریازی‌ پایته‌خت ده‌ستبه‌سه‌ربوون ئازادكراون.

ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ شازاده‌ وه‌لید بن ته‌ڵاڵ  یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌داره‌كانی‌ سعودیه‌ ئازادكرا.

به‌ گوێره‌ی‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئه‌و  به‌رپرس و شازادانه‌ی‌ كه‌ تۆمه‌تی‌ گه‌نده‌ڵییان ئاراسته‌كرابوو دوای‌ سازشكردن له‌ بڕێك له‌ سامانه‌كانیان له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سعودیه‌وه‌ ئازادكراون.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1214