کوردستان

هاوڵاتیان له‌ دژی‌ خراپی‌ رێگای‌ ئاغجه‌له‌ر- كانی‌ شه‌یتان خۆپیشاندانیان كرد

هاوڵاتیانی‌ ئاغجه‌له‌ر و گونده‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ له‌ دژی‌ خراپی‌ رێگای‌ ئاغجه‌له‌ر-كانی‌ شه‌یتان خۆپیشاندانیان كرد.

سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ, ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی‌ ئاغجه‌له‌ر و گونده‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ له‌ دژی‌ خراپی‌ رێگای‌ ئاغجه‌له‌ر-كانی‌ شه‌یتان خۆپیشاندانیان كرد و بۆ ماوه‌ی‌ دوو كاتژمێر رێگاكه‌یان داخست.

خۆپیشانده‌ران رایانگه‌یاند: جگه‌ له‌ خراپی‌ رێگاوبانه‌كان, رۆژانه‌ش ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ تانكه‌ر و ئۆتۆمبێلی‌ بارهه‌ڵگر به‌ رێگاكه‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌ن, ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌ هۆی‌ قه‌ره‌باڵغی‌ رێگاكه‌ و زیادبوونی‌ روداوه‌كانی‌ هاتوچۆ.

هه‌رچه‌نده‌ رێگاكه‌ بۆ ماوه‌ی‌ دوو كاتژمێر داخرا, به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی‌ ئیداری‌ له‌ سنوره‌كه‌ به‌ده‌م خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ نه‌چوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ گوێ‌ له‌ ناڕه‌زایی‌ و داواكارییه‌كانیان بگرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1902