کوردستان

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی: ژماره‌یه‌ك بازرگانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتوون

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ژماره‌یه‌ك بازرگانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتوون.

 زمناكۆ عومه‌ر، لیپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندنی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد: له‌ شه‌ش مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردوودا ٢١ كه‌سیان به‌تۆمه‌تی كێشان و چوار كه‌سی دیكه‌شیان به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ٣٥ كه‌سیتر به‌تۆمه‌تی دزیكردن و ٢٦ كه‌سیش به‌تۆمه‌تی هه‌ڵدانی نارنجۆك بۆ ماڵان و ته‌قه‌كردن ده‌ستگیر كردووه‌، ١٨ كه‌سیش به‌تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته‌ ده‌ستگیر كراون.

هاوكات دوای لیكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌، به‌شێكیان تۆمه‌ته‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه‌و سزادراون، به‌ڵام ئێستا به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتوون و ئازاد كراون.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2087