کوردستان

توركیا: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رپرسانی‌ یه‌كێتی‌ پزیشكانی‌ توركیا ده‌ستگیرده‌كه‌ن

به‌هۆی‌ دژایه‌تیكردنیان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر كانتۆنی‌ عه‌فرین ‌و ئیدانه‌كردنی‌ به‌رپرسانی‌ ئه‌نكه‌ره‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان چه‌ند به‌رپرسێكی‌  یه‌كێتی‌ پزیشكانی‌ توركیایان ده‌ستگیركرد.

میدیاكانی‌ توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ر داوای‌ داواكاری‌ گشتی‌، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا سه‌رۆك ‌و حه‌وت به‌رپرسی‌  یه‌كێتی‌ پزیشكانی‌ توركیایان ده‌ستگیركردوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هۆكاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ به‌رپرسانی‌  یه‌كێتی‌ پزیشكانی‌ توركیا  بۆئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاشكرا دژی‌ هێرش ‌و بۆردومانه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ‌و ناوچه‌كانی‌ تر هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتوه‌.

ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی‌ توركیا، ئه‌ندامانی‌  یه‌كێتی‌ پزیشكانی‌ توركیای‌ به‌وه‌ تۆمه‌تباركردوه‌، كه‌ تیرۆریستانیان خۆش ده‌وێت، جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، هه‌ر كه‌سێك دژی‌ هێرش بێت بۆ سه‌ر عه‌فرین، دژی‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیا ده‌وه‌ستێته‌وه‌ و تا ئێستا سه‌دان كه‌س له‌ توركیا ده‌ستگیركراون، كه‌ دژی‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ وه‌ستاونه‌ته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1706