کوردستان

ڕێپێوانی مه‌ودادرێژی گه‌نجان له‌ سلێمانییه‌وه‌ به‌ره‌و عه‌فرین ده‌ستیپێكرد

ڕێپێوانی مه‌ودادرێژی گه‌نجان له‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ عه‌فرین ده‌ستیپێكرد و داواش له‌ هاوڵاتیان ده‌كرێت، به‌شداری تێدا بكه‌ن.

به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكانی هه‌ردوو ڕێكخراوی گه‌نجانی وڵاتپارێز و كچانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر له‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ پشتیوانی له‌به‌رخۆدانی عه‌فرین به‌ڕێكه‌وتن.

هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه‌ بڕیاریاندا له‌ شاری سلێمانییه‌وه‌ به‌پێ به‌ڕێبكه‌ون بۆ ده‌روازه‌ی سێمالكا له‌سه‌ر سنووری باشوور و ڕۆژئاواو دواتریش به‌ره‌و شاری عه‌فرین بچن.

داواشیان له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد پارێزگاری له‌ كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی عه‌فرین بكه‌ن له‌ رۆژئاوا.

ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و چالاكی مه‌ده‌نیش له‌به‌رده‌م بینای په‌رله‌مانی كوردستان له‌ هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌ و داوایان كرد په‌رله‌مان له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه‌ بڕیار بدات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4740