کوردستان

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان: تایبه‌تنه‌كردنی‌ دانیشتنێك بۆ عه‌فرین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ حزبی‌ بوو

 سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی‌ ئێستای‌ هه‌رێم هاوشێوه‌ی‌ سه‌رده‌می‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ یوسف محه‌مه‌د درێژه‌ی‌ به‌ كاره‌كانی‌ بدایه‌ ئه‌وا جورئه‌تی‌ ئه‌وه‌ی ده‌كرد جارێكی‌ تر وه‌ك پشتیوانی‌ كۆبانی پشتوانی‌ عه‌فرینیش بكات.

وتیشی‌: هۆكاری‌ تایبه‌تنه‌كردنی‌ دانیشتنێكی‌ په‌رله‌مان به‌ دۆخی‌ عه‌فرین له‌ لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان به‌هۆی‌   به‌رژه‌وه‌ندی‌ كه‌سی‌ و ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ حزبیانه‌وه‌ بوو كه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ دراوسێ هه‌یانه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2626