کوردستان

كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان: ده‌توانین 24 كاتژمێر دوای‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نین

ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌توانن 24 كاتژمێر دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نن..

سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامیی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق به‌ KNN راگه‌یاند بۆ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق كه‌ بڕیاره‌ 12ی‌ ئایاری‌ داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت كۆمسیۆن پێویستی‌ به‌ 296 ملیار دیناره‌ و تا ئێستا حكومه‌ت هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی‌ بۆ كۆمسیۆن دابیننه‌كردووه‌.

 وتیشی‌: جیاكردنه‌وه‌ و ئه‌ژماركردنی‌ ده‌نگه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌ شێوه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كۆمسیۆن ده‌توانێت ده‌توانن 24 كاتژمێر دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامه‌كان رابگه‌یه‌نێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1327