کوردستان

واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی ڕاگه‌یه‌نرا

جێگری سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت ‌و حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌ نیازه‌ ١٥٠ هه‌زار دینار له‌ هه‌ر مامۆستایه‌ك ببڕێت.

نه‌وزاد عومه‌ر، جێگری سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان  به‌ KNN ڕاگه‌یاند: ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غداد ناردوویه‌تی هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستیدا.

وتیشی: زانیارییان پێگه‌یشتووه‌ حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه‌ 150 هه‌زار دینار له‌ هه‌ر مامۆستایه‌ك ببڕێت كه‌ پێش پاشه‌كه‌وت وه‌ك ده‌رماڵه‌ی پیشه‌یی وه‌ریانگرتووه‌.

جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌: بڕیاری له‌و شێوه‌یه‌ قبوڵ ناكه‌ن و هه‌ر بڕێك له‌و پاره‌یه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌ KNN ڕاگه‌یاند: خه‌رجكردنی ئه‌و 150 هه‌زار دیناره‌ی مامۆستایان پێشتر له‌سه‌ر بڕیاری حكومه‌تی عێراق بووه‌ نه‌ك حكومه‌تی‌ هه‌رێم.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە73434