زانست

گۆگڵ كامێرای زیرەكی كلیپس بۆ فرۆشتن دەخاتەڕوو

دوای ئەوەی مانگی رابردو كۆمپانیای گۆگڵ رایگەیاند كامێرایەكی نوێ ‌و زیرەك دەخاتە بازاڕەوە، رۆژی شەممە كامێراكەی بەناوی كلیپس بۆ فرۆشتن لەسەر پێگەكەی خستەڕوو.

نرخی كامێراكە 249 دۆلارە‌و قەبارەكەی پێنج سانتیمەتر چوارگۆشەیە‌و كوالێتیەكەی 12 مێگاپێكسڵە‌و لە دوری 130 مەترەوە وێنە دەگرێت ‌و توانای هەڵگرتنی 16 گێگابایت وێنە‌و ڤیدیۆی هەیە.

بەپێی ماڵپەری ئینگادجیتی تایبەت بە بواری تەكنەلۆژیا، لە 27ی شوبات بۆ 5ی ئازار كامێراكە دەگاتە دەستی ئەو كەسانەی كە داواكاری كڕین پێشكەش كۆمپانیاكە دەكەن.

ئەم كامێرایە دەتوانرێت بۆ دۆزینەوەی هەر كەسێك بەكاربهێنرێت كە ئەگەر هاتوو تاوانێك یان سەرپێچیەكی كردبوو، دایك ‌و باوكانیش دەتوانن بۆ دۆزینەوەی منداڵەكانیان بەكاری بهێنن كاتێك لێیان ون دەبن.

 لەڕێگەی ئەم كامێرایەی گوگڵەوە دایك ‌و باوكان دەتوانن، ژمارەیەكی زۆر وێنەی منداڵەكانیان بگرن لە هەر كاتێكدا بیانەوێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە879