ته‌ندروستی

عێراق كۆنترۆڵكردنی پەتای ئەنفلۆنزای باڵندەی راگەیاند

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، پەتای ئەنفلوەنزای باڵندە كۆنتڕۆڵكراوە، كە لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردووە لە ژمارەیەك پارێزگا بڵاوبوویەوە.

حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق، بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاندوە لەكاتی سەرهەڵدانی پەتای ئەنفلۆنزای باڵندەوە لە پارێزگاكانی دیالە، بابل و بەغدا تا ئێستا ٣١٦ هەزار پەلەوەر لەناوبراون.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دەڵێت: تیمەكانی ڤێتێرنەری توانیویانە كۆنتڕۆڵی پەتای ئەنفلۆنزای باڵندە بكەن و ئێستا ئەوان لەو پەڕی ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی بتوانن لە كاتی سەرهەڵدانەوەیدا، رووبەڕووی ببنەوە.

لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو، پەتای ئەنفلوەنزای باڵندە لە ژمارەیەك پارێزگای عێراق بڵاوبوویەوە كە ١٠ كەس لە شاری بەغداو هەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و دیالە بەهۆی تووشبوونیان بە پەتاكە، گیانیان لەدەستدابوو.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە788