ته‌ندروستی

كەمی مادەی یۆد ئەگەری دووگیان بوون کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەكی نوێی ئەمریكی، ئاشكرایدەكات ئەو ژنانەی كێشەی كەمی مادەی یۆدیان هەیە، ئەگەری دووگیانبونیان بە رێژەی نیوە كەمدەبێتەوە بەراورد بەو ژنانەی لەو ڕوەوە كێشەیان نیە.

توێژەرەكان لەماوەی پێنج ساڵدا چاودێری 500 لەو ژنانەیان كردوە كە حەزیان لە منداڵە، ئاماژەبەوەكراوە ئەو ژنانەی كێشەی كەمی مادەی یۆدیان هەیە هەلی دوو گیان بونیان لەسەدا 46 كەمدەبێتەوە.

دكتۆر جیمس میلز، سەرۆكی تیمی توێژینەوە لە پەیمانگای نیشتمانی بۆ تەندروستی منداڵ ‌و گەشەپێدانی مرۆیی لە ویلایەتی میریلاندی ئەمریكی، دەڵێت: توشی سەرسوڕمانی بوین كاتێك بۆمان دەركەوت كەمی مادەی یۆد نزیكەی لەسەدا 50 هەلی دووگیان بون كەمدەكاتەوە.

لەكاتی دووگیانیدا مادەی یۆد كاریگەری هەیە لە گەشەی مۆخ، ئەو مادەیە لە ماسی ‌و هێلكە ‌و خواردنە ئاوییەكان ‌و بەرهەمە شیرەمەنیەكاندا هەیە، هەرچەندە هەندێك جۆری خوێ‌ مادەی یۆدیان تێدایە، بەڵام پێویستە ژنان بەتەنها پشت بەخوێ نەبەستن، لەمڕوەوە دكتۆر میلز ئامۆژگاری ژنان دەكات پەیڕەوی لە سیستمێكی خۆراكی تەندروست بكەن.
.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1988