وه‌رزش

خولی‌ پله‌ یه‌ك: پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ له‌ شه‌هیدانی‌ برده‌وه‌

تیپی‌ تۆپی‌ پێی یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ به‌خێرایی برینی‌ شكسته‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ری‌ كفری‌ ساڕێژكرد‌و به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك له‌ یانه‌ی‌ شه‌هیدانی‌ برده‌وه‌.

له‌تایمی‌ یه‌كه‌مدا پێشمه‌رگه‌كان به‌خێرایی ده‌ستپێشخه‌ریان كرد‌و له‌ خوله‌كی‌ 16 گۆڵێكیان له‌ڕێگه‌ی‌ دیار عه‌لیه‌وه‌ تۆماركرد.

دوای‌ ئه‌و گۆڵه‌ یاریزانانی‌ شه‌هیدان بۆ نزیكبونه‌وه‌ له‌گۆڵی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌تۆپی‌ به‌رز‌و درێژ یارییان ده‌كرد، به‌ڵام تامی‌ گۆڵیان نه‌كرد‌و ئه‌و تایمه‌ به‌گۆڵێكی‌ خاوێن بۆ پێشمه‌رگه‌ كۆتاییهات.

له‌تایمی‌ دوه‌مدا‌و به‌سودوه‌رگرتن له‌هێرشێكی‌ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌، دیار عه‌لی‌ ئیمزای‌ له‌سه‌ر گۆڵی‌ دوه‌می‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ كرد‌و جیاوازییه‌كه‌ی‌ زیاتر كرد.

له‌خوله‌كی‌ 80 عه‌لی‌ ئه‌كبه‌ری‌ ناوبژیوان لێدانێكی‌ سزای‌ بۆ شه‌هیدان ئه‌ژماركرد‌و به‌هۆیه‌وه‌ ئارام مه‌حمود گۆڵێكی‌ تۆماركرد‌و جیاوازییه‌كه‌ی‌ كه‌مكرده‌وه‌،به‌ڵام له‌كۆتایدا یارییه‌كه‌ به‌بردنه‌وه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك كۆتاییهات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە590