کوردستان

قامیشلۆ: ڕێكخراوه‌ سریانیه‌كان پاڵپشتی خۆیان بۆ عه‌فرین ڕاده‌گه‌یه‌نن

به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی كلتوری سریانی: هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین هێرشه‌ بۆسه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌‌

ڕۆژ به‌ڕۆژ پشتیوانی له‌ به‌رگریكردن له‌ كانتۆنی عه‌فرین زیاتر ده‌بێت، ژماره‌یه‌ك له‌ ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ پێكهاته‌ی سریانییه‌كانی سوریا له‌ قامیشلۆ چالاكییه‌كیان بۆ پشتیوانی له‌ كانتۆنی عه‌فرین،رێكخست.

به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی كلتوریی سریانیه‌كان، به‌KNNی ڕاگه‌یاند، هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین هێرشه‌ بۆسه‌ر ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌كه‌، بۆیه‌ وه‌ك پێكهاته‌ی سریانییه‌كان دژی ئه‌و هێرشانه‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1228