کوردستان

عه‌فرین: دووه‌م ڕۆژنامه‌نووس له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ شه‌هیدبوو

دووه‌م ڕۆژنامه‌نوس له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین شه‌هیدبوو.

كۆمیته‌ی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه‌)، له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا شه‌هیدبوونی ڕۆژنامه‌نوسێكی به‌ ناوی ئاڤرین مه‌عسوم، ڕاگه‌یاند.

 یه‌په‌ژه‌ رایگه‌یاند، ئه‌و كچه‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌ له‌ زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی عه‌فریندا ڕوماڵكردنی ڕوداوه‌كانی كردووه‌ و له‌ ڕۆژی 27ی ئه‌م مانگه‌ له‌ هێرشێكی گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌توركیا بۆ سه‌ر ناحیه‌ی ڕاجۆ، به‌سه‌ختی بریندار بووه‌ و دواتر شه‌هیدبووه‌.

ڕۆژی 22ی ئه‌م مانگه‌ش له‌ ئاكامی هێرشێكی سوپای توركیا بۆ سه‌ر گردی قه‌سته‌ل جندۆی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی شه‌رای كانتۆنی عه‌فرین ڕۆژنامه‌نوسێكی تر له‌ كاتی ڕوماڵكردنی هه‌واڵه‌كاندا شه‌هیدبوو.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2167