کوردستان

له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی‌ كوردستان گردبونه‌وه‌ له‌سه‌ر عه‌فرین ده‌كرێت و داواده‌كرێت په‌رله‌مان بڕیار بدات

ڕێپێوانی مه‌ودا درێژی گه‌نجان له‌ سلێمانییه‌وه‌ بۆ عه‌فرین به‌ڕێوه‌چوو‌

ڕێپێوانی مه‌ودادرێژی ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر و كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وڵاتپارێز بۆ سنوره‌كانی عه‌فرین به‌ڕێوه‌چوو، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستانیش گردبونه‌وه‌كراو داواده‌كرێت په‌رله‌مان له‌سه‌ر عه‌فرین بڕیار بدات.

به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕێپێوانی مه‌ودا درێژی ڕێكخراوی ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌رو كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وڵاتپارێزی كوردستان له‌ شه‌قامی سالمی سلێمانی به‌ره‌و كانتۆنی عه‌فرینی ڕۆژئاوای كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا داوا له‌سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌كان كرا به‌رگریی له‌ شه‌ڕڤانان و عه‌فرین بكه‌ن.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی و چالاكی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌م بینای په‌رله‌مانی كوردستان له‌ هه‌ولێر گردبونه‌ته‌وه‌و داوا ده‌كه‌ن په‌رله‌مان له‌باره‌ی عه‌فرینه‌وه‌ بڕیار بدات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1908