کوردستان

كۆبونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌ستیپێكرد

برزۆ مه‌جید: سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان ئاماده‌نه‌بوو دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ت بكات به‌ عه‌فرین‌

كۆبونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و ته‌نها بڕگه‌یه‌ك بۆ له‌ له‌شكركێشیی‌ توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین ته‌رخانكرا به‌و هۆیه‌وه‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان بایكۆتی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ كرد.

ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان گفتوگۆ كردنه‌ له‌سه‌ر یاسای‌ رێكخستن و چاندن و گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ ‌و پڕۆژه‌ یاسای‌ هه‌مواری‌ یاسای‌ هاتوچۆ.

ته‌نها یه‌ك بڕگه‌ش بۆ له‌شكركێشی‌ سه‌ر عه‌فرین ته‌رخان كرا كه‌ بریتیه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ په‌یامی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌كان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ كانتۆنه‌كه‌، به‌وهۆیه‌ و له‌به‌رئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ت نه‌كرا به‌ دۆخی عه‌فرین فراكسیۆنی‌ گۆڕان هۆڵی‌ په‌رله‌مانی‌ به‌جێهێشت و بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی كرد.

 ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ 20ی ئه‌م مانگه‌وه‌ سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشیان بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین له‌ ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردووه‌ و تا ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1314