جیهان

ئه‌مریكا سزایه‌كی‌ نوێ ده‌خاته‌ سه‌ر روسیا

ئیداره‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا لیستی‌ ناوی‌ چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی‌ روسی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ پێكهاتوون له‌ 114 سیاسی و 96 كه‌سایه‌تی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندی‌ روسیا كه‌ ده‌ستیان وه‌رداوه‌ته‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ ساڵی 2016 ی‌ ئه‌مریكا

ئه‌و لیسته‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ خه‌زێنه‌ی‌ ئه‌مریكاوه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و كۆنگرێسی ئه‌مریكا داوای‌ سزادانی‌ مۆسكۆ ده‌كات، به‌ڵام ئیداره‌ی‌ تره‌مپ ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه‌ سزا نوێكه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆسه‌ر روسیا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ نیه‌ كه‌ ناویان له‌ لیسته‌كه‌دا هاتووه‌، به‌ڵكو بۆسه‌ر كابینه‌ی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ ڤلادمیر پۆتن سه‌رۆكی‌ روسیایه‌ كه‌ به‌ ئاگاداری‌ و  له‌ژێر فه‌رمانی‌ ئه‌ودا ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردانه‌ كراوه‌. 

هاوكات ئیداره‌ی‌ تره‌مپ ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ ئه‌مریكا ئاڵوگۆری بازرگانی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا راده‌گرێت كه‌ ناویان له‌ لیسته‌كه‌دا هاتووه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2677