کوردستان

زانیاری نوێ له‌باری هاتنی لیژنه‌یه‌كی‌ تر بۆ وردبینیكردنی‌ موچه‌ و كردنه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌خانه‌كان

ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی‌ تر له‌ به‌غداوه‌ بۆ وردبینیكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو پلاندانان ده‌گاته‌ هه‌رێم و به‌مزوانه‌ش گه‌شتی‌ راسته‌وخۆی‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێم ده‌ستپێكاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ KNNی‌ ڕاگه‌یاند: حكومه‌ت  عێراق بڕیاریداوه‌ بۆ خێراكردنی‌ كاری‌ لیژنه‌كانی‌ وردبینیكردن له‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاریداوه‌ به‌زیادكردنی‌ لیژنه‌كان ‌و ئه‌ندامه‌كانی.

 به‌پێی وته‌ی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌  لیژنه‌یه‌كی‌ نوێ له‌به‌غداوه‌ ده‌گاته‌ هه‌ولێر بۆ ودربینیكردنی‌ لیستی‌ موچه‌ی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو پلاندانان.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ خاڵه‌ سنورییه‌كانی‌ عێراق  لێدوانێكی‌ تایبه‌تدا بۆ KNN ئاشكراكردووه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتوودا قه‌ده‌غه‌ی‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێم هه‌ڵده‌گیرێت و گه‌شتی‌ راستوخۆ بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە6442