کوردستان

ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستی كانتۆنی عه‌فرین ئامارێكی نوێی شه‌هید و برینداره‌كانی بڵاوكرده‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستی كانتۆنی عه‌فرین له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئامارێكی نوێی له‌ باره‌ی شه‌هید و برینداره‌ مه‌ده‌نییه‌كانی كانتۆنی عه‌فرین بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ نۆ ڕۆژی سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنه‌كه‌ شه‌هید و برینداربوون.

به‌ پێی ئاماره‌كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له‌ 60 هاوڵاتی شه‌هیدبوون‌و له‌و ژماره‌یه‌ 12یان ژنن و 19شیان منداڵن و ئه‌وانه‌ی تریشیان پیاون، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 153 هاوڵاتیش برینداربوون كه‌ 30 كه‌سیان ژن و 26یان منداڵن و برینی زۆربه‌یان سه‌خته‌.

ئه‌نجومه‌نی ته‌ندروستی كانتۆنی عه‌فرینن ئاشكراشیكرد، زۆربه‌ی شه‌هید و برینداره‌كان ئاواره‌ بوون‌و له‌عه‌فرین نیشته‌جێبوون.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1406